بەفر و باران بارین دەستپێدەکەنەوە

کوردستان 07/12/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ ئێوارەکەی باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەستپێدەکاتەوە و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ی کانونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە:" سبەى چوار شەممە لە کاتەکانى ئێوارەدا باران لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت و رۆژی پێنجشەممەی کۆتایی بەو باران بارینە دێت ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سەرچاوەى ئەو باران بارینە نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاستە و ئاستى باران بارینەکە لە ناوچە شاخاوییەکان مامناوەند دەبێت لە هەندێک ناوچەى تریش نمە باران دەبێت ".

کەشناسی هەرێم باسی لەوەشکردووە:" لە ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا