بەڕێوبەری نەخۆشخانەی د.جەمالی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٤ منداڵی نەخۆش بەهۆی
هەوکردنی سنگیانەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون و دوو بەشی نەخۆشخانەکە پڕ بوون.
هەردوو بەشی منداڵی تازەلەدایکبوو و چاودێری ورد پڕ بوون
ئەمڕۆ
سێشەممە، د. پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی د.جەمالی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە:" لەئەنجامی داخڵکردنی ١١٤ منداڵی نەخۆش لە
ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەهۆی هەوکردنی سنگیانەوە، لە ئێستادا هەردوو بەشی
منداڵی تازەلەدایکبوو و چاودێری ورد پڕ بوون لە منداڵی نەخۆش ".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" زۆربەی ئەو منداڵانەی بەوهۆیەوە داخڵی نەخۆشخانەکە کراون لە
خوار تەمەن یەک ساڵن و بەشێکی زۆریشیان پێویستیان بە مانەوە بووە لە نەخۆشخانە
".
هاوکات،
د. پشدەر عەبدوڵا باسی لەوەشکردووە:" بەهۆی ئەو لۆدە زۆرەی کەوتووەتە سەر نەخۆشخانەکە
ژمارەی بێدەکان زیاد دەکرێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو کێشەیە چارەسەر دەکرێت
".