ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد ئەلحەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم کۆبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی کانوونی یەکەم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و محەمەد ئەلحەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم کۆبوونەوە، کە لەو میانەدا هەردوولا جه‌ختيان له ڕۆڵ و ئاماده‌يى و پێگه‌ى هه‌ردوو پێكهاته‌ى كورد و سوننه له پرۆسه‌ى سياسيى عيراقدا وه‌ك دوو هاوبه‌شى سه‌ره‌كى له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ى شيعه و پێكهاته‌كانى ديكه‌دا، هه‌روه‌ها له گرنگيى هاريكارى و لێكگهيشتنى هاوبه‌شى نێوان هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان كرده‌وه بۆ هه‌نگاونانى پێويست له پرۆسه‌ى سياسيدا و دامه‌زراندنى حكوومه‌تێك كه كۆكهرهوهى لايه‌ن و پێكهاته عيراقييه‌كان و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواست و داوكاريى هاووڵاتيان بێت له دابينكردنى ئارامى و سه‌قامگيرى و خزمه‌تگوزارى و ژيانێكى باشتر".
باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى تيرۆر و هێرش و په‌لاماره‌كانى ئه‌م دواييه‌ى داعش كرد
لەلایەکی دیکەشەوە باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى تيرۆر و هێرش و په‌لاماره‌كانى ئه‌م دواييه‌ى داعش كرد به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى بۆشاييى ئه‌منى له‌نێوان سوپاى عيراق و پێشمه‌رگه‌دا كه له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك شههيدى له ڕيزه‌كانى سوپا و پێشمه‌رگه و هاووڵاتياندا لێكهوتهوه.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیاندا، نێچیرڤان بارزانی و محەمەد ئەلحەلبوسی جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى كاراكردنى زياتر و خێراى ميكانيزمى هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپا و پێشمه‌رگه كرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وى تيرۆرستان و تێكشكانديان، هه‌روه‌ها راستهڕێبوونى پرۆسه‌ى سياسى و ئارامى و سهقامگيريى سياسييان له وڵات، به پێويستييه‌كى لهپێشينه بۆ سه‌ركه‌وتن له شه‌ڕى دژى تيرۆردا له قه‌ڵه‌م دا".