هەندێک کەس لەگەڵ ئەوەی لە وەرزی زستاندا زۆربەی کات گۆرەوی لە پێدەکەن و
لەتەنیشتی گەرمکەرەوە دادەنیشن، بەڵام بەردەوام هەست بە ساری و دابەزینی پلەی
گەرمی پێیان دەکەن، ئەوەش نیشانەیە بۆ چەند نەخۆشییەک.
ماڵپەڕی "نیویۆرک پۆست" بڵاویکردووەتەوە:" یەکێک لە
هۆکارەکانی هەستکردن بە ساردبوونی پێ هەبوونی گرفتە لە غودەی دەرەقی کە دەبێتە هۆی
لاوازی سۆڕانەوەی خوێن و نەگەیشتنی بە شێوەیەکی پێویست بۆ پێیەکان ".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" هەریەک لە نەخۆشی شەکرە و بەرزی رێژەی
کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا هۆکارێکی دیکەن بۆ ئەوەی هەست بە ساربوونی پێیەکان بکەیت ".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" زەبری دەروونی یەکێکی دیکەیە لەو هۆکارانە و رەنگە
شپرزەیی و دڵەڕاوکێ ببنە هۆی ئەوەی خوێن زیاتر بەرەو دڵ هەنگاو بنێت و رێژەیەکی
کەمی بۆ پێیەکان بچێت ".