ئایا ئامێری پێوەری زیرەک هۆکاری کەمبوونی کاتەکانی پێدانی کارەبایە؟

کوردستان 07/12/2021

Alternate Text

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، پێوەری زیرەک هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبا نییە و لە ئەگەری نەبوونی ئەو پێوەرە رۆژانە دوو تا سێ کاتژمێر ماوەکانی پێدانی کارەبا کەمتر دەبوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ی کانونی یەکەم، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە:" کێشەی ئێستای کەمبوونەوەی ماوەی پێدانی کارەبا، هۆکارەکەی نزمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و نەبوونی سوتەمەنییە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ".

بە فیڕۆچوونی کارەبا لە ٣٤٪بۆ ٤٥٪ کەمبووەتەوە

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بەهۆی پێوەری زیرەکەوە، بە فیڕۆچوونی کارەبا لە ٣٤٪بۆ ٤٥٪ کەمبووەتەوە ".

وەزارەتی کارەبا باسی لەوەشکردووە:" ساڵی رابردوو ٣٠٠ فیدەر ئۆڤەرلۆد بووە، ئەوەش دەبووە هۆی ئەوەی هاوبەشانی کارەبا نەتوانن بە پێی خشتەی دیاریکراو لە نۆرەی خۆیاندا کارەبا وەربگرن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی پێوەری زیرەکەوە تەنها ١٠ فیدەر ئۆڤەرلۆد بووە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا