جارێکی دیکە کۆرۆنا دەبێتە هەڕەشە بۆسەر خولی ئیتاڵی

وەرزش 08/01/2022

Alternate Text

حکومەتی ئیتاڵیا داوا دەکات یارییەکانی خولی تۆپی پێی وڵاتەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی کۆرۆناوە رابگیرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٨ی کانوونی دووەم، میدیا ئیتاڵییەکان رایانگەیاند:" بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتەکە بە گشتی و لەناو یاریزانەکانی تۆپی پێدا بە تایبەت، حکومەتی ئیتاڵیا داوای لە یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەی کردووە یارییەکانی خولی ناوخۆ رابگرێت".

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا کۆببێتەوە

ئاماژەیان بەوەشکرد:" بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا کۆببێتەوە و چەند بڕیارێک سەبارەت بە یارییەکانی خول دەربکات، پێشبینی دەکرێت سەرەتا رێژەی ئامادەبوونی هاندەر لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکاندا بەتەواوی کەمبکاتەوە یاخود کۆتایی پێبهێنێت، ئەگەر رێژەی تووشبوون بەردەوامبوو لە بەرزبوونەوە ئەوا یەکێتییەکە بڕیاری راگرتنی یارییەکانی خولەکە دەدات".

ئەمەش لەکاتێکدایە لە چەند رۆژ ی رابردوودا سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لەبارەی بەرزبوونەوەی رێژەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی هۆشداریدا و وەرگرتنی ڤاکسینیشی لەلایەن کەسانی سەرو ٥٠ ساڵەوە کردە زۆرەملێ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا