بەشێک لە میدیاکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەی
مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بێهوا بووە و دوور نییە روو لە بەرشەلۆنەی کاتەلۆنی
بکات.
رۆژنامەی "SPORT.ES"ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە:"
کریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆرخێ میندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە
لەیانەی مانچێستەر یونایتد بێهیوا بووە و دەیەوێت بەدوای یانەیەکی دیکەدا بگەڕێت
".
رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بەوپێیەی میندێز پەیوەندییەکی باشی
لەگەڵ خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە هەیە و چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەکەش
پێویستی بە یاریزانێکی هێرشبەر هەیە، ئەگەری پەیوەندیکردنی رۆناڵدۆ بەو یانەیەوە
دوور نییە ".