بە ڤیدیۆ.. لێدانی سروودێکی نیشتیمانی یاریزانانی هەڵبژاردەیەک توڕە دەکات

وەرزش 12/01/2022

Alternate Text

لێدانی سردووی کۆنی نیشتیمانی هەڵبژاردەی مۆریتانیا لە جامی نەتەوەکانی ئەفەریقیا، یاریزانانی هەڵبژاردەکەی توڕەکرد.

ماڵپەڕی"کوڕە" بڵاویکردەوە:" لەکاتی بەڕێوەچوونی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی مۆریتانیا و گامبیا کە لە گەڕی یەکەمی جامی نەتەوەکانی ئەفەریقیا لە وڵاتی کامیرۆن بەڕێوەچوو، یاریزانانی مۆریتانیا بە بیستی سرووی نیشتیمانی کۆنی وڵاتەکەیان شۆک بوون، کە بەهۆی هەڵەی رێکخستنی بەرپرسانی یاریگاکەوە لێدرابوو ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" دوای چەند چرکەیەک لە دەستپێکردنی سروودی نیشتیمانییەکە راگیرا، دواتر بەمەبەستی راستکردنەوەی هەڵەکە جارێکی تر سروودەکە لێدرایەوە، بەڵام دووبارە بە هەڵە سردووە کۆنەکە لێدرایەوە و یاریزانەکانیش ناچاربوون بەەوەی بە دەنگی خۆیان سروودەکە بڵێنەوە ". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا