شەبنەم بارانی دەنگۆی دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی هەولێر لە یانەیەکی شەوانەدا رەتکردەوە.
شەبنەم بارانی، خانمە مۆدێلی کورد لە "ستۆری" ئینستاگرامی خۆی
بڵاویکردووەتەوە:" ئەمڕۆ کاتێک لەخەو هەستام شۆک بووم بەوەی بیستم کە گوایە
من دەستگیرکراوم، بەڵام ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و دەستگیرنەکراوم
".
باشبوو زوو لە خەو هەستام
ئەو خانمە مۆدێلە بە تەنزەوە دەڵێت:" باشبوو زوو لە خەو هەستام، ئەگەر
تۆزێک زیاتر خەوتبام بە کوشتنتان دەدام ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر
بڵاویکردەوە، نزیکەی ١٧٠ ژن و پیاو لە شوێنێکی گەشتیاریدا بەتۆمەتی کاری
بەدڕەوشتی دەستگیرکران، بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵاتییەکانیش باسیان لەوەکرد
کە شەبنەم بارانی لە ناو دەستگیراوەکاندابووە.