نرخی نەوتی خاو لە بەرزبوونەوەدایە

ئابوری 13/01/2022

Alternate Text

بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیلی نەوتەکەش بە ٨٤ دۆلار و ٣٢ سەنت مامەڵە پێوەی دەکرێت.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی کانوونی دووەم، میدیکانی تایبەت بە نرخی نەوت بڵاویانکردەوە:" نرخی نەوەتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا رووی لەبەرزبوونەوەیەکی بەرچاو کردووە و یەک بەرمیلی نەوتەکەش بە ٨٤ دۆلار و ٣٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت".

نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکییش بەرزبووەتەوە

ئەوەشیان خستووەتەڕوو:" نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی (رۆژهەڵاتی تەکساس)یش بەرزبووەتەوە و یەک بەرمیلی نەوتەکە بە ٨٢ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت".
ئەمەس دوای ئەوەدێت، لە ماوەی رابردوودا بەهۆی هاتنی شەپۆلی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی چاوەڕوانەکراو رووی لەدابەزینکرد و لە بازاڕەکاندا خواستی لەسەر نەما، بەڵام پاش بڵاووبوونەوەی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسەکە دووبارە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و لەو کاتەشەوە نرخەکەی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا