بۆچی نابێت هەموو رۆژێک پەنیر بخۆیت؟

تەندروستی 13/01/2022

Alternate Text

پسپۆڕێکی بواری خۆراک ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای ئەوەی خواردنی پەنیر لە زستاندا سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە، بەڵام نابێت هەموو رۆژێک بخورێت، چونکە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و بچووکردنەوەی موولولەکانی خوێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی کانوونی دووەم، د. ئەندریە بوبروفسکی پسپۆڕی بواری خۆراک، لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی رادیۆی سبوتنیک رایگەیاند:" ئەگەرچی خواردنی پەنیر لە زستاندا سوودی تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە، نابێت بکرێت بە خواردنێکی رۆژانە و تەواوی رۆژەکانی هەفتەکە بخورێت، چونکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و بچووکبوونەوەی موولولەکانی خوێنی جەستەی مرۆڤ".

پەنیرەکان رێژەیەکی زۆری خوێ لە پێکهاتەیاندا هەیە

ئەوەشیخستەڕوو:" زۆربەی پەنیرەکان رێژەیەکی زۆری خوێ لە پێکهاتەیاندا بوونی هەیە و ئەمەش مەترسییەکی زۆری بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت، بۆیە ئەو کەسانەی ئالوودەی خواردنیشی بوون پێویستە بەڕێژەیەکی بەرچاو خواردنی کەم بکەنەوە لە ژەمە خۆراکیەکانیاندا".

پەنیر دەوڵەمەندە بە پڕۆتینەکان

لەبارەی سوودەکانی پەنیریشەوە ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەکرد:" پەنیر دەوڵەمەندە بە هەموو ئەو پرۆتینانەی سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکەن و جووڵەی سەرجەم ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ باشتر دەکەن".
.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا