پسپۆڕێکی خۆراک ئاماژەی بەوەکرد، خواردنەوەی
چا و ئەو خواردنەوانەی دیکەی ماددەی کافیینیان تێدایە بۆ منداڵان گونجاو نییە.
هێلین بۆرگیس، پسپۆڕی خۆراک بە ماڵپەڕی
"میترۆ"ی بەریتانی راگەیاندووە:" هەریەک لە چا، قاوە، خواردنەوە
وزەبەخشە و گازییەکان بڕێکی زۆری ماددەی کافیینیان تێدایە و زیان بە تەندروستی و
گەشەی منداڵان دەگەیەنن ".
کافیین هاوکارە بۆ بەئاگابوون و نەخەوتن
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بەوپێیەی کافیین
هاوکارە بۆ بەئاگابوون و نەخەوتن، منداڵانیش بۆ گەشەسەندنی مێشک و جەستەیان
پێویستیان بەوەیە رۆژانە بە رێژەیەکی باش بخەون، بەڵام ئەو ماددەیە رێگری لە خەو
دەکات و سیستمی خەوتنی منداڵان تێکدەدات ".
ئەو پسپۆڕی خۆراکە باسی لەوەشکردووە:"
دەکرێت کافیین هۆکاربێت بۆ بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و خێراکردنی لێدانی دڵ
بەشێوەیەکی کاتی ".