نرخی نەوت لە بەرزیدایە

ئابوری 14/01/2022

Alternate Text

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاو بە سەروو ٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی، ١٣ی کانونی دووەم، ماڵپەڕی "oil price"ی تایبەت بە نرخی نەوت و سووتەمەنی بڵاویکردەوە:" نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە ٨٤ دۆلار و ٤٠ سەنت ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی ( رۆژهەڵاتی تەکساس)یش بەرزبووەتەوە و یەک بەرمیل نەوت بە ٨١ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوەدکرێت ".

سەرباری ئەوەی لە ماوی چەند مانگی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێێ ئۆمیکرۆن نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی، بەڵام دوای ئەوەی دەرکەوت ئەو ڤایرۆسە مەترسییەکی ئەوتۆی بۆ سەر مرۆڤایەتی نابێت، جارێکی دیکە نرخەکەی بەرزبووەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا