ئومێد پاڵانیش خۆی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار كاندیدكرد

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئومێد پاڵانی، پارێزەری شاری هەولێر خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندیدکرد.

بە گوێرەی نوسراوێکی فەرمانگەی یاسایی سەر بە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئومێد عەبدولسەلام قادر، پارێزەر لە شاری هەولێر و ناسراو بە ئومێد پاڵانی فۆڕمی کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراقی پڕکردەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تاکو ئێستا حەوت کەسایەتی کورد خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار کاندیدکردووە، لەوانەش، د. بەرهەم ساڵح، د. لەتیف رەشید، هۆشیار زێباری، رێبوار ئەوڕەحمان، رزگار محەمەد، گەلاوێژ پیرداود و ئومێد پاڵانی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا