میدیای فەرمی پارتی بڵاویکردەوە، هەریەک لە ڤیان سەبڕی و ڤیان دەخیل وەک
سەرۆک و وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دیاریکران.
ڤیان سەبڕی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی "کوردستان
تیڤی" زمانحاڵی حزبەکەی
راگەیاند:" بەبڕیاری مەسعود بارزانی، بەفەرمی وەک سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە
پەرلەمانی عێراق دەستبەکاربووم ".
هاوکات، ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری پارتی باسی لەوەکردووە:" مەسعود
بارزانی منی وەک وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دیاریکردووە ".
شەوی رابردوو مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی لەبەغدا
لەگەڵ فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.