ئایا مەترسی وشکەساڵی ماوە؟

کوردستان 14/01/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی بارانبارین بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

بەگوێرەی خشتەیەکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی تایبەت بە رێژەی بارانبارین، بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی بارانبارین لە سنووری پارێزگاکە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بەجۆرێک تەنها لە سەنتەری شاری سلێمانی لە تەواوی ساڵی رابردوودا بڕی بارانبارین ٢٢٦ ملم بووە، بەڵام لەمساڵدا کە هێشتا لەسەرەتای وەرزی زستانداین رێژەکە گەیشتووەتە ١٩١ ملم.

زۆرترین رێژەی بارانبارین لە قەزای پێنجوێن بووە

هاوکات، بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی بارانبارین لە قەزای پێنجوێن بووە، کە بڕەکەی ٥٨ ملم بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا