لە کاتی بارانباریندا چۆن شۆفێری بکەین؟

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، شۆفێریکردن له‌كاتی بارانباریندا بۆ دوو هێنده‌ قورس ده‌بێت‌ و پێویستە شۆفێران پێش دەرچوونیان چەند کارێک ئەنجامبدەن.

پەیجی "TRAFFIC FM SULAIMANIYA"ی سەر بە هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە:" شۆفێریکردن له‌كاتی بارانباریندا بۆ دوو هێنده‌ قورس ده‌بێت‌ و چه‌ند ئاماده‌كاریی‌ و پێویستییه‌كیش هه‌ن کە پێویسته‌ سه‌رجه‌م شۆفێران ‌رەچاوی بکەن ".

بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی " TRAFFIC FM SULAIMANIYA" پێویستە شۆفێران لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا لەکاتی بارانبارین ئەم کارانە بکەن:

1ـ پێویسته‌ به‌ خێراییه‌كی كه‌م لێبخوڕیت.

2ـ پابه‌ندبه‌ به‌سه‌رجه‌م ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ.

3ـ مافی پیاده‌كان بده‌ و هاوكارییان بكه‌ له‌ په‌ڕینه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان.

4ـ پێش ده‌ستكردن به‌ڕۆیشتن دڵنیابه‌ره‌وه‌ له ‌(فڵچه‌كان، ئاو و ڕۆن، برێك، لایت ‌و تایه‌كان) .

5ـ پێویسته‌ هه‌ریه‌ك له‌م پارچانه‌ له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا هه‌بن (ئاگركوژێنه‌وه‌، سێگۆشه‌ی فسفۆڕ، پێویستییه‌كانی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، جه‌گ، لایتی ده‌ستی، تایه‌ی سپێر كه‌ پێویسته‌ ئاماده‌بێت بۆ به‌كارهێنان ).

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا