پارتی: ھێرشکردنەسەر بارەگاکانمان کارێکی تێکدەرانەیە

کوردستان 14/01/2022

Alternate Text

مەکتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، دووبارە رەفتاری ناڕەوا و دوور لە ئەخلاقی سیاسی و پێکەوەژیان و دژ بە یاسا بەرامبەر بارەگای پارتی لە بەغدا ئەنجامدرا.

بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن

ئەمڕۆ هەینی، مەکتەبی سیاسی پارتی لە راگەیەندراوێکیدا باسی لەوەکردووە:" ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتی و بارەگای لایەنەکانی دیکە کارێکی تێکدەرانەیە و ئیدانەیان دەکەین، بە ئەنجامدەران و خاوەنی ئەم جۆرە کردەوانەش دەڵێین ئەو ئسلوب و رەفتارانەتان رێگای چارەسەری کێشەکان نین، بەڵکو بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن ".

 ئەوەشی خستووەتەڕوو:" پێویستە دام و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵی بکەری ئەم ھێرشانە بدۆزنەوە و بەگوێرەی یاسا سزا بدرێن، ھەروەھا پاراستنی بارەگا و کادیرانی حزبمان و لایەنە سیاسیەکانی دیکەشیان لەئەستۆ دایە و پێویستە بیانپارێزن ".

پێشتر، مەهدی عەبدولکەریم وتەبێژی لقی پارتی لە بەغدا باسی باسی لەوەکردبوو کە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دەستڕێژی گولـلەی کراوەتەسەر.

هاوکات، درەنگانی شەوی رابردوو هێرشکرایەسەر سەر بارەکای هەردوو حزبی عەزم و تەقەدوم لە بەغدا، کە لایەن محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا