زانکۆی قەیوان پەسەندنامەیەکی نێودەوڵەتی وەرگرت

کوردستان 14/01/2022

Alternate Text

زانکۆی قەیوان بڵاویکردەوە، پەسەندنامەی دڵنیایی جۆری تەواوی پڕۆگرامەكانی خوێندنی بۆ سێ ساڵی خوێندنی رابردووی لەلایەن زانکۆی تەکنەلۆجی مالیزیا وەرگرت.

زانکۆی قەیوان لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" زانكۆی تەكنەلۆجی مالیزیا (UTM) پەسەندنامەی دڵنیایی جۆری تەواوی پڕۆگرامەكانی خوێندنی هەرسێ ساڵی ئەكادیمی (٢٠١٨-٢٠١٩) و (٢٠١٩-٢٠٢٠) و (٢٠٢٠-٢٠٢١)ی بەخشییە زانكۆی قەیوانی نێودەوڵەتی ".

وەك ئەوە وایە خوێندكار لە نێو زانكۆی  UTMی مالیزی خوێندبێتی

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" گرنگی ئەم پەسەندنامەیە لەوەدایە كە تەواوی پڕۆگرامی خوێندنی بەشەكان بۆ ماوەی سێ ساڵی رابردووی زانكۆکە وەك ئەوە وایە خوێندكار لە نێو زانكۆی  UTMی مالیزی پڕۆسەی خوێندنی ئەنجام دابێت بە هەمان ستاندارد و کواڵێتی ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا