ئەو باندەی هەشت ئۆتۆمبێلەکەی هەولێریان دزی دەستگیرکران

کوردستان 14/01/2022

Alternate Text

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو باندەی بەناوی رەخساندنی هەلی کارەوە هەشت ئۆتۆمبێلیان لە چەند هاوڵاتییەک دزیبوو، دەستگیرکران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" دوای لێکۆڵینەوەکان و بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی هەولێر توانرا ئەو باندە دەستگیربکرێت کە فێڵێان لە چەند هاوڵاتییەک کردبوو، بە ناوی رەخساندنی هەلی کارەوە هەشت ئۆتۆمبێلیان دزیبوو ".

پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان کراوەتەوە

باسی لەوەشکردووە:" لەئێستادا بە پێی بڕیاری دادوەر باندەکە راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان کراوەتەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا