رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ
رایگەیاند، لە سنوورەکانی شاری بانەی
پارێزگای سنە،هێزە ئەمنییەکانی ئێران تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە
ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژراوە و دوانی دیکەش بریندارکراون.
ئەمڕۆ شەممە ١٥ی کانوونی دووەم، رێکخراوی
هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئێوارەی رۆژی
هەینی ١٤ی کانوونی دووەم، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنوورەکانی گوندی کێلێ سەر بە
بانە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک ٢٤ ساڵی کوژراوە
و دوو کۆڵبەری دیکەش برینداربوون".
کۆڵبەرەکان کەلوپەلیان پێنەبووە
ئەوەشیخستەڕوو:" کۆڵبەرەکان لە کاتی
گەڕانەوەیابوون لەسەر سنوورەکان کاتێک تەقەیان لێکراوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی
ئێرانەوە و هیچ کەلوپەلێکیشیان پێنەبووە".
بە گوێرەی ئەو
زانیاریانەشی دەست BMC کەوتووە:" کۆڵبەرە
کوژراوەکە ناوی ( مێهران رەحمانی)ە و تەمەنی
٢٤ ساڵە و دوو بریندارەکەی دیکەش یەکێکیان خاڵی کوژراوەکەیە و ئەوەی دیکەشیان
هاوڕێیەتی".