دوو بومەلەرزەی بەهێز باشووری ئێرانیان هەژاند

جیهان 16/01/2022

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ، دوو بومەلەرزەی بەهێز دوورگەی خارک سەر بە پارێزگای بوشەهریان هەژاند.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی کانوونی دووەم، ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە:" ئەم بەیانییە دوو بومەلەرزە بە گوڕی ٤،٦ و ٤،٨ پلەی پێوەری رێختەر دورگەی خارکیان هەژاند کە سەر بە پارێزگای بوشەهرە".

لە قوڵایی ١٠ و ١٢ کیلۆمەترەوە بوون

بە گوێرەی سەنتەری بومەلەرزە لە زانکۆی تاران، دوو بومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٠ و ١٢ کیلۆمەترەوە و لە دووری ١٢ کلیۆمەتر و لە دوورگەی خارک و ٥٢ کیلۆمەتر لە بەندەری غەناوە روویانداوە.

هێشتاش بە روونی زیانی بومەلەرزەکە ئاشکرانەکراوە و بەرپرسەکانی وڵاتەکە هیچ زانیارییەکی فەرمیان ئاشکرانەکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا