تاڵیبان نزیکەی سێ هەزار چەکدار لە ریزەکانی دەردەکات

جیهان 16/01/2022

Alternate Text

بەرپرسێکی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە دەرکردنی نزیکەی سێ هەزار چەکدار لە ریزەکانی بزوتنەوەکە، ئەویش بە پێکهێنانی لیژنەیەک تایبەت بەو پڕۆسەیە.
لەتیفوڵا حەکیمی، ئەندامی لیژنەکە کە سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەفغانستانە، رایگەیاند:" بۆ درووستکردنی سوپا و هێزی ئەمنی ناوخۆی بێگەرد و دوور لە گەندەڵی، بڕیاردراوە بە دەرکردنی دوو هەزار و ٨٤٠ چەکدار، کە تۆمەتی سەرپێچیکردنی رێنماییەکانیان لەسەر بووە".

گومانی داعشبوون لەسەر هەندێکیان هەبووە

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشداوە:" ئەو چەکدارانەی دەرکراون، لە چەند تۆمەتێکدا تێوەگلاون، وەک بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، گەندەڵی، و بێزارکردنی هاوڵاتییان بەبێ بنەما، هەروەها گومانی داعشبوون لەسەر هەندێکیان هەبووە".

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا