ئەفغانستان داوایەک ئاڕاستەی وڵاتانی جیهان دەکات

جیهان 19/01/2022

Alternate Text

سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ئەفغانستان ئاماژەی بەوەکرد، داوا لە وڵاتانی دیکەی جیهان دەکەن، بەفەرمی دانبنێن بە ئیدارەی حکومەتی تاڵیبان لە جیهاندا.
ئەمرۆ چوارشەممە ١٩ی کانوونی دووەم، ماڵپەڕی رۆیتەرز لە زاری محەمەد حەسەن ئاخوەند سەرۆک وەزیرانی ئەفغانستانەوە رایگەیاند:" داوا لە سەرجەم وڵاتانی جیهان دەکەین بە تایبەتی وڵاتە ئیسلامییەکان، بە فەرمی دانبنێن بە ئیدارەی حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستاندا و ئێمەش پەیمان دەدەین پابەندی سەرجەم ئەو مەرجانە ببین کە لەبەرامبەر ئەو دانپێدانانەدا پێمان دەدرێت".

سوپایەکی ١٥٠ هەزار سەربازی

لای خۆشییەوە فەرماندەی گشتی ئەرکانەکان لە حکومەتی ئەفغانستان ئاماژەی بەوەکرد:" لە ئێستادا حکومەتەکەمان سەرقاڵی بنیادنانی سوپایەکە کە ١٥٠ هەزار سەرباز لەخۆدەگرێت".
ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە ماوەی رابردوودا ئەفغانستان لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە بەبێ رووبەڕووبوونەوە داگیرکراوە و سەرۆکی حکومەتی ئەو وڵاتەش دوای هاتنە ناوەی چەکدارەکان بۆ وڵاتەکەی دەستبەجێ ئەفغانستانی بەجێهێشتوو رووی کردە وڵاتانی ئەوروپا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا