سەرما "تۆپی پێ"شی راگرت

وەرزش 20/01/2022

Alternate Text

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا بە راگرتنی یارییەکانی گەڕی هەشتی جامی کوردستان.

بۆ کاتێکی دیکە دواخران

 ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ی کانوونی دووەم، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان رایگەیاند:" بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوای کوردستانەوە و لەپێناو سەلامەتی هەموولایەک، سەرجەم یارییەکانی گەڕێ هەشتی جامی هەرێمی کوردستان بۆ کاتێکی دیکە دواخران.
بڕیاربوو ئەمڕۆ لە میانەی یارییەکانی قۆناغی هەشتی جامی هەرێمی کوردستان هەریەکە لە یانەکانی دهۆک و هەندرێن لەسەر یاریگای دهۆک رووبەڕووی یەکببنەوە و لەلایەکی دیکەشەوە یاری نێوان چەمچەماڵ و برایەتی بەڕێوەبچێت.
لە هەمانکاتدا بڕیاربوو سبەی بە هەمان بۆنە یاری نێوان رانیە و نەورۆز لەسەر یاریگای رانیە و یاری نێوان سیروانی نوێ و بابان لەسەر یاریگای ئاستی بەڕێوەبچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا