توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی
قاوە دەخۆنەوە و توشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون، ٥٠٪ مەترسی مردنیان کەمدەبێتەوە.
ماڵپەڕی "ئێکسپرێس"ی تایبەت بە بواری
تەندروستی بڵاویکردووەتەوە:" بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لەسەر نزیکەی یەک
ملیۆن کەس تاقیکراوەتەوە، ئەو کەسانەی توشبووی نەخۆشی شێرپەنجەن و رۆژانە نزیکەی
چوار کوپ قاوە دەخۆنەوە، مەترسی مردنیان بە رێژەی ٥٠٪ لەو کەسانە کەمترە کە ئەو
خواردنەوەیە ناخۆنەوە ".
هاوکات، پەیمانگەی ئەمەریکی تایبەت بە
توێژینەوەکانی شێرپەنجە باسی لەوەکردووە:" پێدەچێت ئەو مەوادە کیمیاوییە
رووەکییانەی لە ناو قاوەدایە هۆکاری کەمکردنەوەی مەترسییەکانی شێرپەنجە بن ".