وشک بوونی پێست حاڵەتێکە ڕوو دەدات کاتێک پێست بڕێکی زۆر لە ئاو و چەوری
لەدەست دەدات.، یاخود بەهۆی نزمبوونەوەی
پلەکانی گەرماوە بە تایبەتی لە وەرزی زستاندا پێستی مرۆڤ بە رێژەیەکەی بەرچاو
تووشی قلیشانەوە و لە دەستدانی شێدارییەکەی دەبێتەوە، لەم بارەیەشەوە د. گەشبین
کەمال دکتۆری نەخۆشییەکانی پێست، چەند رێنماییەکەی بڵاوکردووەتەوە بۆ پاراستنی پێست لە وشکبوونەوە، کە ئەوانیش
بریتیین لەمانە :
1- سابون دەمووچاو وشک دەکاتەوە، دەتوانن
ئەو پاککەرەوە شلانە بەکاربھێنن کە خاڵییە لە بۆن
2- شێدارکردنی پێستتان لە رێگەی کرێمی تایبەتەوە،
تایبەت دەستەکان و ناوچەوان و سەر رومەتەکان
3- کەمکردنەوەی بەکارھێنانی بەرھەمەکانی ئەلکھولی
تێدایە، بۆ ئەوەی پێستتان وشک نەکاتەوە
4- لێوەکانتان بەردەوام چەور بکەن، چونکە تەڕی لێو
لە رێگەی زمانەوە و پاشان بەرکەوتنی ھەوای سارد دەبێتە ھۆکاری قڵیشانی لێوتان
5- خواردنی ئەو خۆراکانەی پێستت دەپارێزێت لە
وشکبوون، وەک رۆنی ماسی و رۆنی تۆی کەتان و ئەوانەی ئۆمێگا ٣ و ئۆمیگا ٦ی تێدایە
6- ئاو خواردنەوە بە رێژەیەکی زۆر، وا دەکات پێست
وشک نەبێتەوە و ھەمیشە تەڕ دەرکەوێت
7-کەمکردنەوەی بەکارھێنانی ئاوی گەرم، چونکە کاتێک
ئاوی گەرم بەکاردەھێنیت بۆ ماوەیەکی زۆر و دواتر دەرەوە ساردبێت، پێست سوردەبێتەوە
و دەخورێت