بە ڤیدیۆ.. مشکێک لەسەر شیشی شاورمەیەکە و تێر دەخوات

هەمەرەنگ 22/01/2022

Alternate Text

لە رۆژانی دواییدا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سعودیەدا ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە کە بووەتە هۆی توڕەکردنی هاوڵاتییان، ئەویش بەهۆی ئەوەی تێیدا مشکێک دەردەکەوێت کە لەسەر شیشی شاورمەیەکە و بێ کێشە تێر دەخوات.

ڤیدیۆکە لە تۆڕی کۆمەڵاییەتی تویتەر هەرایەکی زۆری ناوەتەوە، کە لە گەڕەکی بەغدادیەی شاری جەدەی سعودیە تۆمارکراوە، لە ڤیدیۆکەدا مشکێک بە روونی دیارە کە لەسەر شیشی شاورمەیەک وەستاوە و کەس ئاگاداری نییە، هەر ئەوەش نا بەڵکو بێ کێشە تێر لە شاورمەکە دەخوات.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە، کە تێیدا خواردنگەکەش دەرکەوتووە، هاوڵاتییان داوای رێکاری توندیان کرد بەرامبەر بە شوێنەکە، هەروەها رەخنەی زۆریش لە رێکارە تەندروستییە رێنماییە خۆپارێزییەکان گیرا.

توڕەبوونی هاوڵاتییان بووە هۆی ئەوەی پارێزگای جەدە بەپەلە رێکاری یاسایی بگرنەبەر و هەرزوو شوێنەکە داخرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا