وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمەریکا سزای
بەسەر سێ کەس و ١٠ کۆمپانیا سەپاندووە، بە تۆمەتی ئەوەی پەیوەندییان بە حزبوڵای
لوبنانی-یەوە هەبووە و هاوکارییان کردوون.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی کانوونی دووەم، وەزارەتی گەنجینەی
ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:" ئەمەریکا بڕیاریداوە بە سزادانی
چەکدارانی لوبنانی حزبوڵا و لەو چوارچێوەیەشدا سزاکە ١٠ کۆمپانیا و سێ کەسی
گرتووەتەوە کە پەیوەندییان بەو گروپە چەکدارییەوە هەبوو".
سێ کەسە سزادراوەکە بەشێکن لە سەرمایەدارەکانی حزبوڵا
لە راگەیەندراوەکە ئەوەشیخستەڕوو:" ئەو سێ کەسەی
سزاکەیان بەسەردا سەپێندراوە بریتین لە( عەدنان ئەیاد و کوڕەکەی و عەلی عادل دیاب)
کە بەشێکن لە سەرمایەدارەکانی چەکدارانی حزبوڵا"
راشیگەیاند:" ئامانجمان لەم کارە بریتییە لە
رێگریکردنی گەشەکردنی چەکدارانی حزبوڵا و بنەبڕکردنی کردەوە
شەڕانگێزییەکانیان".