کەمێک پێش ئیستا هەواڵی کۆچی دوای دەرهێنەری دیاری سووری
(بەسام مەلا) راگەیەندرا، کە یەکێک لە دەرهێنەرە بەناوبانگەکانی سووریا و دیارترین
دراماشی کە کاری دەرهێنانی بۆ کردبێت، درامای (باب الحارة) بوو کە بینەرێکی زۆری لە جیهاندا بۆخۆی پەیداکرد.
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی کانوونی دووەم، ماڵپەری " السومریة نیوز" لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی
کردەوە:" کەمێک پێش ئێستا ئەکتەر و دەرهێنەری بەناوبانگی سووری ( بەسام مەلا)
لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا کۆچی دوایکرد".
کورتەیەک لەسەر ژیانی دەرهینەری بەناوبانگی سووری بەسام
مەلا:
بەسام مەلا لە بەرواری
١٣ی شوباتی ساڵی ١٩٥٦ لە خێزانێکی هونەری دێرین لەدایکبووە، کە یەکێکە لە
دەرهێنەرە دیار و دێرینەکانی وڵاتی سووریا و لە دیارترین دراماشی کە کاری
دەرهێنانی بۆ کردووە بریتییە لە درامای (باب الحارة) کە توانی ببێت بە یەکێک لە دراما بەناوبانگەکانی
جیهان و بۆ چەندین زمان کاری وەرگێرانی بۆ بکرێت و بەرز بنرخێنرێت.