خانمە پەیامنێرێکی کەناڵی "WSAZ"ی
ئەمەریکی لە پەخشی راستەوخۆدا ئۆتۆمبێلێک لێیدا و خستییە سەر زەوی.
بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە:"
تۆری یۆرجی، خانمە پەیامنێری کەناڵی WSAZ لەکاتی ئامادەکردنی
پێشکەشکردنی راستەوخۆیەک لەبارەی کێشەی بڕینی ئاوی خواردنەوە لە ویلایەتی وێست
فێرجینا ئۆتۆمبێلێک لێی دەدات، بەڵام هەر زوو هەڵدەستێتەوە سەر پێ و پێژەرەکە
دڵنیا دەکاتەوە لەوەی سەلامەتە.
لە پەخشی راستەوخۆکەدا پەیامنێرەکە دەڵێت:" ئێستا ئۆتۆمبێلێ لێیدام،
بەڵام سەلامەتم ".