وادەی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە راگەیەندرا

ئابوری 23/01/2022

Alternate Text

وابڕیارە رۆژی سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، دەستبکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی کانوونی دووەم، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست BMC کەوتووە:" وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رۆژی سێشەممە ٢٥ی کانوونی دووەم، دەستبە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم دەکات و یەکەم شوێنیش وەزارەتی تەندروستی مووچەی پێدەدرێت".
زانیارییەکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو:" دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم بەبێ لێبڕین دەبێت".

ئەمڕۆ مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی سەرجەم ئەو شوێنانە دابەشکرا کە مووچەیان وەرنەگرتبوو

ئەمەش دوای ئەوەدێت، بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی سەرجەم ئەو شوێنانە دابەشبکرێت، کە بەهۆی ئاستەنگییەکانی شەقامەکانەوە لە چەند رۆژی رابردوودا مووچەیان وەرنەگرتبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا