"لە چوار رۆژدا ١٥ منداڵ داخڵی نەخۆشخانەی هیوا کراون"

کوردستان 23/01/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی باسیلەوەشکرد، لەماوی چوار رۆژدا ١٥ منداڵ داخڵی نەخۆشخانەی هیوا کراوان.

٣٧٤ نەخۆش بە مەبەستی چارەسەرکردن داخڵی نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە کراون

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند:" لە ماوەی چوار رۆژی پێشوودا ٣٧٤ نەخۆش بە مەبەستی چارەسەرکردن داخڵی نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە کراون".

 ١٥ منداڵ بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر داخڵکراون

ئاماژەی بەوەشكرد:" لەو ژمارەیەش، ٤١ نەخۆشی تازەی شێرپەنجە و ٦٣ نەخۆشی ئۆنکۆلۆجی و ٤١ نەخۆشی خوێن و ١٣١ نەخۆش لە بەشی فریاکەوتن و ١٥ منداڵ بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر داخڵکراون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا