لە شارێکی کوردستان حەوت رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا

کوردستان 23/01/2022

Alternate Text

بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکان بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی حەوت رۆژ قەدەغەی هاتوچۆیان راگەیاند.

کەناڵی "رۆناهی" نزیک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردووەتەوە:" بەبڕیاری ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان و لە پێناو لەناوبردنی تەواوەتی مەترسییەکانی تیرۆرستانی داعش و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و کەسانی سڤیل، لە سبەینێوە تاکو رۆژی ٣١ی ئەم مانگە لە شاری حەسەکە قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت ".

چەند رۆژێکە شەڕ بەردەوامە

ماوەی چەند رۆژێکە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەی سەختی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری حەسەکە بەردەوامە، کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەو رێکخراوە تیرۆرستییە لەرێگەی سەدان خۆکوژ و چەکدارەوە هێرشیانکردەسەر بەندینخانەی گوێران و بەشێکی بەندینخانەکەیان گرتەدەست.
 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا