ماڵپەڕێکی ئیسپانی
ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتی بەشداریکردنی لە یاری نێوان هەردوو ریاڵ مەدرید و ئێڵچی
ئیسپانی، دزی لە ماڵی کەریم بنزیما یاریزانی ریاڵ مەدرید کرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٤ی
کانوونی دووەم، ماڵپەڕی "MINUTES 20" بڵاویکردووەتەوە:" ژمارەیەک دز سەرقاڵبوونی کەریم
بنزیما، یاریزانی ریاڵ مەدریدیان بە یاریکردن لەگەڵ یانەی ئێلچی قۆستەوە و
هەڵیانکوتایەسەر ماڵەکەی و دزییان لێکرد ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:"
دزەکان لە رێگەی باخچەی ماڵەکەیەوە چوونە ژوورەوە و دزییان لێکرد، کە دەکەوێتە ناوچەی
سان سباستیان دی لۆس رییس لە ئیسپانیا ".
یارییەکەی دوێنێی نێوان
ریاڵ مەدرید و ئێلچی بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا بە یەکسانی کۆتاییهات، کە تێیدا کەریم
بنزیما لێدانێکی سزای فەوتاند و نەیتوانی سەرکەوتن بۆ یانەکەی مسۆگەر بکات.