وتەبێژی چەکدارە حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانیان بە
مووشەکی بالیستی هێرشیان کردووەتەوە سەر وڵاتانی سعودییە و ئیماڕات و چەند ناوچەیەکی گرنگی ئەو دوو وڵاتەشیان سووتاندووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم، یەحیا سەریع وتەبێژی
چەکدارە حوسییەکانی یەمەن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:"ئەمڕۆ هێزەکانیان
چەند مووشەکێکی بالیستیان ئاڕاستەی بنکەی فڕۆکەوانی زەفرە لە شاری ئەبوزەبی پایتەختی
وڵاتی ئیماڕات کردووە و ژمارەیەک ناوچەی ئەو بنەکەیەشیان سووتاندووە".
ناوچەکانی ڤاران و عەسیر بوونەتە قوربانی هێرشەکان
ئەوەشیخستەڕوو:" لە درێژەی هێرشەکەیاندا، چەند
مووشەکێکی بالیستی دیکەشیان ئاڕاستەی سەنتەری وڵاتی سعودییە کردووە و بەوهۆیەشەوە
ناوچەکانی ڤاران و عەسیر و ژمارەیەک ناوچەی دیکەش زەرەر و زیانیان
پێگەیشتووە".
لەلای خۆشیەوە، وەزارەتی بەرگری وڵاتی ئیماڕات لەبارەی
هێرشەکەوە رایگەیاند:" سیستەمی بەرگری وڵاتەکەیان توانیوەیەتی ئەو موشەکانی ئاڕاسەتەیان
کراوە لە ئاسماندا تێکیبشکێنێت و نەهێڵێت هیچ زیانێک بە ناوچەکانیان
بگەیەنێت".