حکومەتی هەرێم بڕیارێکی لە بەرژەوەندی مامۆستایان دەکرد

کوردستان 24/01/2022

Alternate Text

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بەتایبەتی مامۆستایان، بڕیاریانداوە بە دواخستنی خانەنشینکردنی ئەو مامۆستایانەی لە ئێستادا وانەی پۆلی ١٢ی ئامادەی دەڵێنەوە بۆ بەرواری ١ی مانگی تەموز.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم، بەگوێرەی نوسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە واژۆی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە، تیایدا ئاماژە بەوەکراوە:" لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا، بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی ماوەی خزمەتی ئەو مامۆستایانەی لە ئێستادا وانەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لە قوتابخانەکان دەڵێنەوە بۆ بەرواری ١ی مانگی تەموز".

ئەو مامۆستایانەی لە وادەی خانەنشین بوونیان نزیکبوونەتەوە پێش ١ی تەموز خانەنشیندەکرێن

ئەوەش خراوەتەڕوو:" ئەو مامۆستایانەی لە وادەی خانەنشین بوونیان نزیکبوونەتەوە و ئەم بڕیارەش دەیانگرێتەوە، پێش بەرواری ١ی مانگی تەموز خانەنشین دەکرێن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا