بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هاوکاریکردنی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان بەردەوامە

کوردستان 24/01/2022

Alternate Text

لە درێژەی هاوکارییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان، ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی گەیشتە بەشە ناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی کۆلێژی پەروەردەی سەیدسادق.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم، ئەرکان حەمزە نوێنەری گشتی خوێندکارانی کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان لە قەزای سەیدسادق، بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند:" ئەمڕۆ بەبڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی کاروانێکی هاوکاریی گەیەندرایە بەشە ناوخۆییەکانی کوڕان و کچانی کۆلێژی پەروەردەی سەیدسادق، کە پێکهاتبوو لە (١٠ جل شۆر، ١٢ ئوتوی جل، ١٢ موبەریدە، ١٠ تەباخ، ١٠ بتڵ غاز، ١٠ گسکی کارەبا) و چەند پێداویستییەکی دیکەش کە توانیمان کەم و کوڕییەکانی بەشەکەمانی پێ پڕبکەینەوە".

لەبارەی بەردەوامبوونی هاوکارییەکانەوە لە داهاتوودا باسی لەوەشکرد:"بەڵێنیان پێداوین لە داهاتوودا هاوکاریی دیکە رەوانەی بەشە ناوخۆییەکەمان بکەن".

خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان دەستخۆشی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەن

ئاماژەی بەوەشکرد:" دەستخۆشی لە کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەین بۆ دابینکردنی ئەم پێداویستییانە بۆ بەشە ناخۆییەکان و هیواداریشین لە داهاتوودا کاروانی هاوکاری دیکە رەوانەی بەشە ناوخۆییەکانمان بکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا