حکومەتی هەرێم بڕیارێکی لەبارەی کتێبە کوردییەکانەوە دەرکرد

کوردستان 24/01/2022

Alternate Text

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، حکومەتی هەرێم بریاریداوە بە وەرگێڕانی کتێبە کوردییەکان بۆ زمانە جیهانییە زیندووەکانی دیکە.

 ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" لە چوارچێوەی گرینگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بواری فەرهەنگ و وەرگێڕانی کتێبە کوردییەکان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بە وەرگێڕانی کتێبە کوردییەکان بۆ زمانە جیهانییە زیندووەکانی دیکە".

بڕی ٥٢٢ ملیۆن دینار بۆ پرۆژەکە تەرخانکراوە

ئەوەشیخستەڕوو:" حکومەتی هەرێمی لەسەر بریاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕی ( ٥٢٢) ملیۆن دیناری بۆ پرۆژەکە تەرخانکردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا