بەرهەمهێنانی دەمانچەی تارق دەستپێدەکاتەوە

هەمەرەنگ 24/01/2022

Alternate Text

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی چەک لە عێراق رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکرێتەوە بە بەرهەمهێنانی دەمانچەی تارق لە کارگە پیشەسازییە سەربازییەکانی عێراقدا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم، محـمد دەراجی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی چەک لە عێراق لە راگەیەدراوێکدا بڵاویکردووە:" لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکرێتەوە بە بەرهەمهێنانی دەمانچەی تارق لەکارگە پیشەسازییە سەربازییەکانی عێراقدا بەڵام لە ژێر ناوێکی دیکەدا کە ئەویش بریتیە لە ( بابل)".

بۆ ماوەیەکی زۆر دروستکردنی ئەم جۆرە دەمانچەیە راگیرابوو

ئەمەش دوای ئەوەدێت، بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی عێراق، بۆ ماوەیەکی زۆر دروستکردنی دەمانچەیەی جۆری تارق لە سەرجەرم کارگەکانی عێراقدا راگیرا و هەر کارگەیەکیش پێچەوانەی بڕیارەکەی کاری بکردایە کارگەی دادەخرا و سزایەکی ماددی توندیش دەدرا.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا