ئاڵا تاڵەبانی بۆ یادی مامە ریشە: بەڵێن دووپات دەکەینەوە درێژەپێدەری خەبات و شۆڕشەکەتین

کوردستان 24/01/2022

Alternate Text

ئاڵا تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدکردنی مامە ریشەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم، ئاڵا تاڵەبانی، بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدکردنی مامە ریشەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد:" پڵنگە چنگ بە گرەکەی گەرمیان، پێشمەرگە ئازا و بەورەکەی بابە گوڕگوڕ و بەعس بەزێن، پاڵەوانی داستانە تۆمارکراوەکانی شۆڕش و خەبات، لەیادی (٣٧) ساڵەی شەهیدبوونی خۆت و هاوڕێکانتدا سەری رێز و نەوازش لەبەردەم گڵکۆکانتان دادەنوێنم، بەڵێن دووپات دەکەیەنەوە پارێزەر و درێژەپێدەری خەبات و شۆڕشە پیرۆزەکەتان بیین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا