بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی
دەستگیرکردنی راوچییەکی بە تۆمەتی کوشتنی بزنە کێویەک لە دارستانی قەرەداغ
راگەیاند.
ئەمشەو دووشەممە ٢٤ی کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد:" کاتژمێر ٥:٣٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ مەفرەزەکانمان لە دارستانی قەرەداغ لە
میانەی چاودێریکردنی ناوچەکەدا توانیوویانە راوچییەک بە تۆمەتی کوشتنی بزنە
کێوییەکی تەمەن یەک ساڵ دەستگیربکەن".
دەستگیراوە بەسەر ئەو کەرستانەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە
ئەوەشیخستەڕوو:"
لە میانەی دەستگیرکردنی راوچییەکەدا دەستگیراوە بەسەر ئەو کەرستانەی بۆ راوکردن
بەکاریهێنابوو کە ئەوانیس بریتیین لە ( چەکێکی کاتم، چەقۆیەک، یەک ئۆتۆمبێل، هەشت فیشەک)".
راشیگەیاند:" لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ
راوچییەکە کراوەتەوە و لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەریش لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ ئەوەی ئەو کەرستانەی
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستیبەسەردا گیراوە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا
بفرۆشرێت".