شاندێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

کوردستان 24/01/2022

Alternate Text

کەمێک پێش ئێستا، شاندێکی باڵای یەکێتی نیستیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد.

ئەمشەو ٢٤ی کانوونی دووەم، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە BMC راگەیاند:" کەمێک پێش ئێستا شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرکردایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیستە بەغدای پایتەختی عێراق".

 

ئەمەش دوای ئەوەدێت، دوێنی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی تایبەت بە پرسی کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق  بەڕێوەچوو،لەمیانەی کۆبوونەوەکەشدا جەختلەوەکرایەوە،یەکێتی سازش لەو پۆستە ناکات و بەرهەم ساڵحیش وەک تاکە کاندیدی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە دەمێنێتەوە.

 

.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا