دابەشکردنی بەنزینی عێراقی کە بە ٦٩٠ دینارە بەردەوامە و ئەمڕۆ لە پێنج بەنزینخانەی سلێمانی دابەشدەکرێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی کانوونی دووەم، لە هەر یەک لە بەنزینخانەکانی کۆکار، ئازادی، هەڵەبجە گروپ، بەکرەجۆ، هەڵەبجە تانجەڕۆ، بەنزینە عێراقییەکە دابەشدەکرێت.
شایەنی باسە، لە کۆتا مانگەکانی ساڵی رابردوودا حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی بەنزینی جۆری نۆرماڵ، کە بڕەکەی یەک ملیۆن لیتر بوو بۆ پارێزگاکانی هەرێم.