مەسرور بارزانی سەردانی ئیماڕات دەکات

کوردستان 25/01/2022

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو میرنشینی یەکگرتووی ئیماڕات بەڕێکەوت.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی کانوونی دووەم، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانێکی فەرمیدا بەرەو ئیماڕات بەڕێکەوت، کە وا بڕیارە لەو میانەدا لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان جێنشینی ئەبوزەبی و چەند بەرپرسێکی دیکەی ئیماڕاتدا کۆببێتەوە".

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیماڕات دەدوێن

لەبارەی کۆبوونەوەکان، ئاماژە بەوەدراوە:"  گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئیمارات و پتەوکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی و هاریکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا