دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی شەرعیەتی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەستیپێکرد

عێراق 25/01/2022

Alternate Text

ئێستا، دادگای فیدڕاڵی عێراقی دانیشتنی دەستپێکرد بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو داوایانەی لەسەر سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق تۆمارکرابوون و ئایا یەکەم دانیشتنی پەرلەمان یاسایی بووە یاخود نا.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی کانوونی دووەم، دادگای فیدڕاڵی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی دەستپێکرد بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی ئایا یەکەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسایی بووە یاخود نا، بۆ ئەو مەبەستەش داوا یاساییەکانی هەریەک لە پەرلەمانتاران باسم خه‌شان و مه‌حمود مه‌شھه‌دانی تاوتوێی لەسەر دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی ١٩ی ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی یەکەم دانیشتنی لەبارەی داواکان سازکرد، بەڵام دواتر رایگەیەندرا کە دانیشتنەکە دواخراوە بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی کانوون دووەم.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا