"سەرۆکە هەڵاتووەکەی ئەفغانستان تووشی جەڵتەی مێشک بوو"

جیهان 25/01/2022

Alternate Text

بەوتەی بەشێک لە میدیاکان، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر محەمەد ئەشرەف غەنی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان تووشی جەڵتەی مێشک بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی کانوونی دووەم، رۆژنامەی کابوڵ تایمز بڵاویکردەوە:" چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر محەمەد ئەشرەف غەنی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان لە شوێنی مانەوەیدا لە دوبەی تووشی جەڵتەی مێشک بووە".

خراوەتە بەشی چاودێری چڕەوە

ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای ئەوەی سەرۆکەکەی پێشووی ئەفغانستان باری تەندروستی تێکچووە، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شێخ زاهید و دوای پشکنینەکان دەرکەوتووە کە ناوبراو تووشی جەڵتەی مێشک بووە و دواتر خراوەتە بەشی چاودێری چڕەوە".

باری تەندروستی براکەم زۆر باشە

هاوکات حشمەت غەنی برای ناوبراو، لە تویتێکدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە رایگەیاند:" باری تەندروستی براکەم زۆر باشە و سەرجەم ئەو هەواڵانەی باس لەتێکچوونی بارودۆخی تەندروستی ئەو دەکەن دوورن لە راستییەوە".

رۆژی ١٥ی ئابی ساڵی رابردوو، چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان زۆرینەی خاکی ئەفغانستانیان کۆنتڕۆڵكرد بە کابوڵی پایتەختیشەوە، دوابەدوای ئەو رووداوەش، محەمەد ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەوکاتەی وڵاتەکە، لەگەڵ خێزانەکەیدا ئەفغانستانیان بەجێهێشت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا