دادگای فیدڕاڵی بڕیاری کۆتایی دەدات

عێراق 25/01/2022

Alternate Text

کەمێک پێش ئێستا بە مەبەستی کۆتا راوێژ لەنێوان دەستەی دادوەران بۆ بڕیاردانی کۆتایی دادگای فیدڕاڵی چۆڵکرا.

 بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی کانوونی دووەم، دادگای فیدڕاڵی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی پرسی یاسایی بوون یاخود نەبوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەستپێکرد.

لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا، سکاڵا یاساییەکانی هەریەک لە پەرلەمانتاران مەحمود مەشهەدانی و باسم خەشان تاوتوێ کران و کەمێک پێش ئێستاش هۆڵی دادگای فیدڕاڵی بە مەبەستی کۆتا راوێژ لەنێوان دەستەی دادوەران بۆ بڕیاردانی کۆتایی چۆڵکرا.

دواتر دواخستنی دانیشتنەکە راگەیەندرا

رۆژی ١٩ی ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی عێراق یەکەم دانیشتنی خۆی لەبارەی سکاڵاکانەوە سازکرد، بەڵام دواتر دواخستنی دانیشتنەکە راگەیەندرا.  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا