دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا کە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان یاسایی بووە و کارەکانی سەرۆکایەتیش بەپێی دەستوور بوون.
کەمێک پێش ئێستا، دانیشتنی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی عێراق کۆتاییهات کە تایبەت بوو بە یاساییبوونی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان و هەروەها دەستووریبوونی سەرۆکایەتی پەرلەمان.
بڕیاردرا بە رەتکردنەوەی داوا یاساییەکان
لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆیدا، دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی داوا یاساییەکانی هەر یەک لە پەرلەمانتاران باسم خهشان و مهحمود مهشھهدانی کە لەسەر دانیشتنی یەکەم و سەرۆکایەتی پەرلەمان تۆماریانکردبوو.
هەر بۆیە، دادگا بڕیاردا کە دانیشتنی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەواو یاسایی بووە و هەروەها کارەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە یەکەم دانیشتندا هەڵبژێردران بەپێی دەستوور بووە.