موقتەدا سەدر لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد،
جارێکی دیکە دادگای فیدڕاڵی بێلایەنی خۆی سەلماند.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی کانوونی دووەم، موقتەدا سەدر
رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند:" جارێکی دیکە دادگای فیدڕاڵی عێراق
بێلایەنی و بێگەردی خۆی سەلماند، هەروەها دادگاکە بۆ فشارە سیاسییەکان نەچەمایەوە،
سوپاس بۆ داد، بەوشێوەیە نیشتمان بنیاد دەنرێت".
دەرگاشمان بۆ هەرکەسێک کراوەیە کە هێشتا ئومێدی چاکەمان پێیەتی
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئێمە لەسەر
پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی بەردەوامین، دەرگاشمان بۆ هەرکەسێک کراوەیە کە
هێشتا ئومێدی چاکەمان پێیەتی".
ئەمەش پاش ئەوەدێت، ئەمرۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق فەرمانی هەڵپەساردنی کارەکانی دەستەی سەرۆکایەتی خولی نوێی ئەنجومەنی
نوێنەرانی هەڵوەشاندەوە و جەختیشکردەوە، یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران یاسایی
و دەستووری بووە.